که‌ژاڵ جهابخش محه‌مه‌د؛ تریفه محه‌مه‌د فه‌ره‌ج؛ ئومێد به‌رزان برزو
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که (به‌راوردێکى ڕێنوس و کێشه‌کانى له زمانى کوردى و فارسی‌دا)یه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که (به‌راوردێکى ڕێنوس و کێشه‌کانى له زمانى کوردى و فارسی‌دا)یه، له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵدراوه، ڕووه لێکچو و جیاوازه‌کانى ڕێنوسى هه‌ردو زمانه‌که بخه‌ینه‌ڕو، ڕێبازى پهسنیى به‌راوردى پێڕه‌وکراوه له لایه‌که‌وه، چونکه په‌سنى ڕێنوسى هه‌ردو زمانه‌که‌مان وه‌رگرتوه و پاشان به‌راوردمان کردون به‌مه‌به‌ستى نیشاندانى ڕووه لێکچو و جیاوازه‌کانى ڕێنوسى هه‌ردو زمانه‌که، ئاشکرایشه هه‌ردو زمانه‌که سه‌ر به هه‌مان خێزانه‌زمانن، له لایه‌کى تریشه‌وه ڕێبازى پهسنیى به‌رانبه‌رى پێڕه‌وکراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى له ئه‌نجامى کۆمه‌ڵێک هۆکارى وه‌ک (دراوسێتى و بارزگانى و ئاینى و نهژادو ...تد) به تێپه‌ڕبونى کات ئه‌م زمانانه له‌گه‌ڵ زمانه‌کانى تر به‌ریه‌کده‌که‌ون، که سه‌ر به هه‌مان خێزانه‌زمانن، یان خێزانهزمانى جیاوازن، به‌مه‌ش ململانێ و په‌یوه‌ندیى زمانى دروستده‌که‌ن و کاریگه‌ریى له‌سه‌ر یه‌کتر له هه‌مو ئاسته‌کانى زماندا دروستده‌که‌ن، باشترین نمونه‌ش له‌به‌رده‌ست و بابه‌تى لێکۆڵینه‌وه‌که بێت، به‌ریه‌ککه‌وتن و کاریگه‌ریى ڕێنوسى زمانه‌کانى کوردى و فارسى له‌گه‌ڵ زمانى عه‌ره‌بى و ئه‌و کێشانه‌ى، که له هه‌ریه‌ک له‌و زمانه‌دا هه‌ن.